Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 23:35

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ركووك شه‌ڕ دروست بووه‌ و 2 كه‌س بریندارن

100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانی شاری كه‌ركووك، شه‌ڕ له‌نێوان دوو لایه‌ن دروست بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س بریندار بوون.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ كه‌ركووك پێی راگه‌یاندین: ئه‌م ئێواره‌یه‌ لە نەخۆشخانەی تایبه‌تی وەتەن، شەڕ لەنێوان پاسەوانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك و پاسەوانانی نەخۆشخانەکە ڕوویداوه‌.

شه‌ڕه‌كه‌ به‌ دروستی له‌نێوان پاسەوانه‌كانی ئەحمەد ڕەمزی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كه‌ركووك و پاسەوانانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ دروست بووه‌.

ئەحمەد ڕەمزی كه‌ ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکه‌ لەسه‌ر لیستی بەرەی تورکمانی، خۆی و دایکی سەردانی نەخۆشانەی وەتەنی تایبه‌تییان کردووە و له‌وێ شەڕەکە دروست بووە.

شەڕەکە لەسەر ئەوە دروستبووە کە پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌ ڕێگه‌یان نه‌داوه‌‌ پاسه‌وانانی ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا به‌ چه‌كه‌وه‌ بێنه‌ ناو نه‌خۆشخانه‌وه‌‌.

له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه‌ دوو له‌ پاسه‌وانانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بریندار بوون.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.