Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 23:35

به‌شی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی به‌ بروسكه‌یه‌ك وه‌ڵامی شاسوار ده‌داته‌وه‌

100%

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ بروسكه‌یه‌ك وه‌ڵامی شاسوار ده‌داته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت "ئەوەندە بە بچووک و دەروون شێواو ده‌تبینین کە شایستەی وەڵامدانەوە نیت".

له‌ بروسكه‌كه‌ی هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان هاتووه‌ "لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچووک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی".

له‌ بروسكه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌ "هەر کەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ خەڵکێک دابنێت، کە ئیشی لەگەڵ دەکەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات و کورتان لەخۆی ناکا!!..."

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات "کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچووک و دەروون شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە".

ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی:-

بروسکە وەڵامێک بۆ شاسوار

لێدوان و ڕەفتارەکانی شاسوار عەبدولواحید ڕەنگدانەوەی بچوک و سووک بینینی کەسایەتیی خۆیەتی.

هەرکەسێک تۆزقاڵێک نرخ بۆ خەڵکێک دابنێت، کە ئیشی لەگەڵ دەکەن و ڕێز قایل بێت، ئەوا ئەوەندە نزم قسە ناکات و بەم ڕەفتارانە ئیحراجیان ناکات و کورتان لەخۆی ناکا !!...

کەسێک کە خاوەنی ئەم قسە و ڕەفتارانە بێت ئەوەندە بە بچوک و دەروون شێواوی دەبینین، کە شایستەی وەڵامدانەوە نییە.

هۆبەی بەدواداچوونی میدیایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

2026/7/5

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.