ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانی دەوڵەتی کۆریای باکوور بڵاویانکردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لەم هەفتەیەدا سەرپەرشتی تاقیکردنەوەکانی چەکەکانی لەسەر کەشتی تێکدەر "کانگ کۆن" دهكات کە کێشی پێنج هەزار تۆنه، لەوانەش هەڵدانی مووشەکی کروز و بەکارهێنانی ئامرازی جەنگی ئەلیکترۆنی.
ئەم کەشتییە جەنگییە هەمان ئەو کەشتیەیە کە ساڵی ڕابردوو لە کاتی هەڵدانیدا بەشێکی لە ئاوەکەدا له كاتی تاقیكردنهوهدا وهرگهڕا پێش بهكارخستنی.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی کۆریای باکوور، KCNA، تاقیکردنەوەکان ڕۆژی هەینی ئەنجامدراون، کەمتر لە دوو هەفتە دوای ئەوەی کەشتییەکی تری تێکدەر بەناوی "چۆی هیۆن" کە کێشی پێنج هەزار تەنە کەوتە خزمەتی سهربازییهوه.
لە میانەی مەراسیمی هەڵدانی کەشتیی "چۆی هیۆن"، کیم بەڵێنیدا هێزی دەریایی خۆی بە چەکی ئەتۆمی تەیار بکات و پەرە بە کەشتی جەنگی نوێی 10 هەزار تۆنی بدات.
دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی چەکەکانی تاقیکردەوە، کیم ڕێنمایی دەرکرد بۆ ئەوەی کەشتی تێکدەر "کانگ کۆن" لە هێزی دەریایی لە ماوەی دوو مانگدا بكهوێته خزمەتی سهربازییهوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.