Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 04:54

لە کەرکووک ئەفسەرێکی دژە تیرۆری عێراق لە شەڕی دژ بە داعش کوژرا

کوردستان TV
100%

دەزگای دژە تیرۆری عێراق ڕایگەیاند، ئەفسەرێکیان لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە پارێزگای کەرکووک کوژراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تەمووز، فەریق ڕوکن کەریم تەمیمی، سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەفسەر (حسن خضير زغير) لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی سەربازی و شەڕ و پێکدادان لەگەڵ پاشماوەکانی چەکدارانی داعش لە پارێزگای کەرکووک کوژراوە.

سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق جەختی کردووەتەوە کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە پاککردنەوەی خاكی وڵات لە پاشماوەی گرووپە تیرۆریستییەکان تاوەکوو بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیریی تەواو.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.