Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 06:23

لە ئەمریکا 25 کەس بەهۆی شەپۆلێکی گەرماوە گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

بەهۆی شەپۆلێکی توندی گەرما کە ئەمریکای گرتووەتەوە، لانیکەم 25 کەس گیانیان لەدەست دا و پلەکانی گەرما ژمارەی پێوانەیی 100 ساڵی ڕابردوویان شکاند.

بەپێی ڕاپۆرتە تەندروستییەکان، تەنها لە ویلایەتی نیوجێرسی 22 کەس بەهۆی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، هاوکات لە ویلایەتەکانی میسیسیپی و ئیلینۆیش سێ حاڵەتی دیکەی مردن تۆمارکراون.

کەناڵی (ABC) بڵاویکردەوە، پلەی گەرما لە واشنتنی پایتەخت لە کاتی ئاهەنگەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکادا گەیشتووەتە 38.8 پلەی سیلیزی، کە ئەمەش بەرزترین پلەیە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا تۆمار کرابێت. لە نیویۆرکیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما بۆ 38 پلە، قیڕی هەندێک لە شەقامەکان دەستی بە توانەوە کردووە.

ئەم شەپۆلە گەرمایە کاریگەرییەکی توندی کردووەتە سەر تۆڕەکانی وزە و بەهۆیەوە 840 هەزار خێزان لە کارەبا بێبەش بوون. هەروەها چەندین شار لە کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا بەهۆی گەرما نائاساییەکەوە ناچار بوون ئاهەنگ و چالاکییەکانی ڕۆژی سەربەخۆیی هەڵبوەشێننەوە یان دوای بخەن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.