وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی ساڵیادی سەربەخۆییی ئەمریکاوە بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند، بەهاوکاریی ئەمریکا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئارامتر و باشتر بنیاد دەنێن و دۆناڵد تڕەمپیش لە گەورەترین ئەو دۆستانەیە ئیسرائیل تا ئێستا هەیبووە.
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، لە پەیامێکی پیرۆزباییدا لە (ئێکس) بەبۆنەی ساڵیادی سەربەخۆییی ئەمریکاوە، نووسیویەتی: "هاوپەیمانییە نەپچڕاوەکەی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا هەرگیز هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە".
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەڵێت: "ئێمە بە هاوکاریکردنی یەکتر، هاوکات لەگەڵ بەرگریکردن لە ئازادی و تێکشکاندنی هێزە تیرۆریستییەکان، خەریکی بنیادنانی ڕۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی ئارامتر و باشترین".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکێک بووە لە گەورەترین ئەو دۆستانەی ئیسرائیل تا ئێستا هەیبووە و لە سەردەمی سەرکردایەتیی ئەودا، هاوبەشییە ستراتیژییەکەی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە ئاستێکی بێوێنە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.