Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 20:14

پاپا لیۆ داوا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات كۆچبه‌ران ئازار نه‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ شەممە، پاپا لیۆی چواردەهەم داوای لە ئەوروپا کرد زیاتر کاربکه‌ن بۆ پاراستنی کۆچبەرانی ڕه‌سه‌ن له‌ وڵاته‌كانیان، ئه‌مه‌ش لە میانی سەردانەکەیدا بۆ دورگەی بچووکی ئیتاڵیا "لامپێدۆسا" کە بووەتە هێمای کارەساتی ئەو کۆچبه‌رانه‌ی لە كاتی په‌ڕینه‌وه‌ی نا یاسایی گیانله‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

پاپا لیۆی چواردەهەم كه‌ له‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵی دایه‌، هاوشێوەی فرانسیسی پێش خۆی یەکەم وێستگەی دەرەوەی وڵاتەکەی "لامپیدوسا" بوو، كه‌ پەیامێکی ڕوونی بۆ سەرکردەکانی یه‌كێتی ئەوروپا و ئەمریکا نارد كه‌ قه‌بوڵكراو نییه‌ و نابێت به‌ یاسا كۆچبه‌ران ئازار بده‌ن و ناچاریان بكه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ هه‌نگاو بنێن، له‌ كاتێكدا ئه‌وان به‌دوای ژیاندا ده‌گه‌ڕێن.

سەردانەکەی پاپا لیۆ بۆ ئەو دوورگەیە کە 20 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی 6 هەزار کەسە، تەنها چەند هەفتەیەک دوای پەسەندکردنی ڕێوشوێنە نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا دێت سەبارەت بە کۆچبەران، دیارترینیان زیادکردنی بەکارهێنانی دەستبەسەرکردن و دامەزراندنی سەنتەری دەستبەسەرکردن لە دەرەوەی خاکی ئەوروپا.

پاپا لیۆی چوارده‌هه‌م لە گوتاری خۆیدا ڕایگەیاند، "ئەوروپا توانای هەیە بەشێوەیەکی یەکگرتوو چارەسەری قەیرانەکە بکات، بە خستنەڕووی ئۆپەراسیۆنە سەرەتاییەکانی فریاگوزاری لە چوارچێوەی پلانێکی ستراتیژی درێژخایەندا.

 هەروەها توانای پێشوازیکردن و پاراستن و یەکخستنی کۆچبەرانی هەیە، لە هەمان کاتدا کار لەسەر گەشەپێدان بکات، بۆ ئەوەی کەس ناچار نەبێت کۆچ بکات.

ناوبراو ، بێباکی بەرامبەر بە چاکەی گشتیی و گەندەڵی لە وڵاتانی ڕەسەنی کۆچبەران، به‌هۆی خراپی سیستەمی ئابووری و هەژاری دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ وای كردووه‌ كۆچبه‌رانی ژیاندۆست به‌دوای خه‌ونی ژیانێكی باشتر و خۆشتردا بگه‌ڕێن.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.