سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تارانی پایتەختی ئێران بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای پێشووی ئێراندا کرد و لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد.
ئێوارهى ئەمڕۆ هەینی 3ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەکی بهرچاوى سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، له تاران بەشداری لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن له عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵاى پێشووى ئێراندا کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد. تيایدا وێراى دووپاتكردنهوهى سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی و ههرێمى كوردستان بۆ كۆچى ڕابهرى باڵاى پێشوو ئايهتوڵڵا عوزما سهيد عهلى خامنهيى، تیشکی خستە سەر كاريگهری و ئهو میراتەی دوای خۆی لە ئێران و جيهانى ئيسلاميدا جێی هێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.