وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی و داهاتی حەوت ساڵ بڵاوكردهوه و دهڵێت، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا 2،7 ترلیۆن کورتهێنان لە نێوان داهات و خەرجییەکان هەبووە.
لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( 2019 تا 2025 ) هاتووه، بەپێی داتاکانی کۆتایی لە خشتەی تەرازووی پێداچوونەوەدا لە ساڵی 2019 تا 2025 ، دەردەکەوێت کورتهێنانی ساڵانە لە هاوسەنگی کۆی گشتی داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە.
وهزارهتی دارایی له ڕوونكردنهوهكهیدا دهڵێت: کۆی گشتی داهاتی ناوخۆی هەرێم ( نەوتی و نانەوتی) لەگەڵ کۆی تەمویلی حکومەتی فیدراڵی لەو حەوت ساڵە بریتییە ( 84.8 ) ترلیۆن دینار، بەڵام لە بەرامبەردا کۆی گشتی خەرجییە کردارییەکان دەکاتە ( 87.5 ) ترلیۆن دینار.
بەوەش دەردەکەوێت کە ( 2.7 ) ترلیۆن دینار کورتهێنان هەبووە، ئەوە سەرەڕای هەژمار نەکردنی مووچە نەدراوەکان کە بووەتە قەرز لەسەر حکوومەتی هەرێم، لەگەڵ خەرجی تری هەڵپەسێردراو لە ماوەی ساڵانی 2019-2025 کە بریتییە لە خەرجی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران و شایستەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کە قەبارەی کورتهێنان بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.
1-کۆی داهاتی نەوتی لە ساڵی 2019 تا مانگی 3 ی 2023 کە هاتووەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی، نزیکەی 22.5 ترلیۆن دینار بووە ، کە دەکاتە ڕێژەی 44٪ کۆی داهاتی ناوخۆی هەرێم، ڕێژەی لە (26 ٪ )ی کۆی خەرجییە کردارییەکان پێکدەهێنێت.
2-داهاتی گومرگ و دەروازەکان، 9.5 ترلیۆن دینار بوو بە ڕێژەی 19 ٪ لەکۆی داهاتی نانەوتی، ڕێژەی لە ( 11٪ )ی کۆی خەرجییە کردارییەکان پێکدەهێنێت.
3-داهاتی باج و خانووبەرەی میریی کۆی گشتی ( 5.4 ) ترلیۆن دینار بوو بە ڕێژەی 11٪ لەکۆی گشتی داهاتی نانەوتی، ڕێژەی لە ( 6٪ )ی کۆی خەرجییە کردارییەکان پێکدەهێنێت.
4-داهاتەکانی تر، 13.8 ترلیۆن دینار بووە ، بە ڕێژەی 27٪ لەکۆی داهاتی نانەوتی، ڕێژەی لە ( 16٪)ی کۆی خەرجییە کردارییەکان پێکدەهێنێت.
کۆی گشتی داهاتی نەوتی و نانەوتی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵانی 2019-2025 تەنها ڕێژەی 59٪ی کۆی گشتی خەرجییە کردارییەکانی پێکهێناوە.
واتە کۆی داهاتی ساڵانە(نەوتی و نانەوتی) نەیتوانیووە خەرجییە گشتییەکانی(کرداری) هەرێم پڕ بکاتەوە، لە ئەنجامدا کورتهێنانی ساڵانەی یەک لە دوای یەک ڕوویداوە.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.