Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 18:06

کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما کەمێک دادەبەزێت.

ئەمڕۆ هەینی 3ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەڕێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵێکی سووک بەتایبەت لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم. پلەی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی شەممە 4ـی تەمووز، بە پێی پێشبینەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەی گەرما بە 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ. لە کاتەکانی بەیانیدا ڕێژەی تۆزوخۆڵ لە ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای هەرێم زیاتر دەبێت و مەودای بینین بۆ 7 بۆ 9 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:

شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەینی شەممە
هەولێر 41 40
سلێمانی 40 38
دهۆک 40 39
هەڵەبجە 42 43
چەمچەماڵ 43 42
زاخۆ 41 39
پیرمام 39 38

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.