Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 18:23

تەندروستیی جیهانی کۆتایی هاتنی ڤایرۆسی هانتا ڕادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کۆتاییهاتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتای ڕاگەیاند، کە لە کەشتیی گەشتیاری MV Hondus بڵاوبووەوە و نیگەرانیی زۆری لەسەر ئاستی جیهان دروستکرد.

تیدرۆس ئەدهانۆم گبریسوس لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ دوایین کەس کە بەرکەوتەی لەگەڵ دوا کەسی بەرکەوتەی ڤایرۆسی هانتا هەبوو لەناو کەشتی گەشتیاری MV Hondius کەرەنتینەی خۆی تەواو کرد و پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە 25ی ئایارەوە هیچ حاڵەتێکی دیکە تۆمار نەکراوە، بۆیە ئێمە لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی خۆشحاڵین بە ڕاگەیاندنی کۆتایی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا".

 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستیی جیهانی ڕاشیگه‌یاند، ئەم شەپۆلەی ڤایرۆسەکە له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا بووە هۆی تووشبوون بە 13 حاڵەت، لەنێویاندا سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركرا.  

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: زیاتر لە 650 کەسی بەرکەوتوو دەستنیشانکراون و لەلایەن دەسەڵاتدارانی تەندروستی لە 33 وڵات و ناوچەدا چاودێری دەکرێن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکوومەتەکان و هاوبەشەکانی بۆ باشتر تێگەیشتن لە ڤایرۆسی هانتا و بڵاوبوونەوەی هانتا.

لە یەکی نیساندا کەشتیی MV Hondus بە ئاڵای هۆڵەندا لە بەندەری ئوشوایا لە ئەرجەنتین بەرەو کیپ ڤێرد بەڕێکەوت و لە دوورگە دوورەکانی باشووری ئەتڵەسی وەستا.

دوای ئەوەی ڤایرۆسەکە لەناو کەشتییەکەدا دەستنیشانکرا، کەشتییەکە بەرەو تێنریفی یەکێک لە دوورگەکانی کەناری ئیسپانیا بەڕێکەوت و لە 10ی ئایاردا زیاتر لە 120 سەرنشین لەوێ كه‌ره‌نتینه‌ كران .

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.