Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 19:32

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لە مەترسیی مینە نەتەقاوەکان لە ئەفغانستان دەدات

100%

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییەکی نوێی لەبارەی بەردەوامیی مەترسیی مین و تەقەمەنییە نەتەقاوەکان لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە و داوای کرد بە پەلە هاوکارییە داراییەکان بۆ بەرنامەکانی مینکێشانەوە زیاد بکرێن. بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوەکە، کورتهێنانێکی گەورە لە بودجەی تەرخانکراو بۆ ئەم پڕۆسەیە هەیە.

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە بۆ جێبەجێکردنی چالاکییەکانی مینکێشانەوە تاوەکو مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، بڕی 14.5 ملیۆن دۆلار پێویست بووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها 3.6 ملیۆن دۆلاری ئەو بودجەیە دابینکراوە. ئەمەش واتا تەنها نزیکەی 25%ی ئەو پارەیەی کە پێویست بووە بۆ پاککردنەوەی ناوچە مەترسیدارەکان، دابینکراوە.

ئەم هۆشدارییەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتێکدایە کە ساڵانە لە ئەفغانستان سەدان کەس، کە زۆربەیان منداڵن، بەهۆی تەقینەوەی مین و پاشماوەکانی جەنگ دەبنە قوربانی. کەمیی بودجە دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی پڕۆسەی پاککردنەوەی زەوییە کشتوکاڵییەکان و ناوچە نیشتەجێبووەکان، ئەمەش ڕێگری لە گەڕانەوەی ئاوارەکان و گەشەپێدانی ئابووریی وڵاتەکە دەکات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.