Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 04:27

ئیسپانیا.. لە مانگی حوزەیراندا بەهۆی شەپۆلی گەرما زیاتر لە 1000 کەس گیانیان لەدەست داوە

کوردستان TV
100%

پەیمانگەیەکی تەندروستیی ئیسپانیا ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی گەرما لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا زیاتر لە هەزار کەس گیانیان لەدەست داوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو دوو هێندەیە.

ڕۆژی چوارشەممە 1ـی تەمووز، پەیمانگەی (کارلۆسی سێیەم بۆ تەندروستی) لە مەدرید بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەی مانگی حوزەیراندا، ئیسپانیا لانی کەم 1028 حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکردووە کە دەکرێت پەیوەست بن بەو شەپۆلی گەرمایەی لە ئێستادا ئەوروپای گرتووەتەوە.

بەپێی ئەوەی دەستەی نیشتمانیی کەشناسی ڕایگەیاندووە، ئەم ئامارە زیاتر لە دوو هێندەی ئاماری ئەو 407 حاڵەتی گیانلەدەستدانەیە کە بەهۆی گەرماوە لە مانگی حوزەیرانی 2025ـدا تۆمار کرابوون، کە بە گەرمترین مانگ لە ئیسپانیادا دادەنرێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.