بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
بۆ سبەی پێنجشەممە 2ـی تەمووز، بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوەی زیاتر دەکات. خێرایی با هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و لە هەندێک ناوچە چالاک دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:
| شار و ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 41 | 42 |
| سلێمانی | 38 | 40 |
| دهۆک | 40 | 41 |
| هەڵەبجە | 42 | 43 |
| زاخۆ | 42 | 42 |
| گەرمیان | 45 | 46 |
| چەمچەماڵ | 41 | 43 |
| پیرمام | 38 | 39 |
| حاجی ئۆمەران | 28 | / |
| ئاکرێ | 42 | 43 |
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.