Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 14:29

لە کەلار منداڵێکی تەمەن ساڵ و نیو لە حەوزێکی ئاو خنکا

کوردستان TV
100%

لە ناو شاری یاری کەلار، منداڵێکی تەمەن ساڵ و نیو کەوتە ناو حەوزێکی ئاو و بەهۆیەوە باری تەندروستی تێکچوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 30ـی حوزەیران، ڕەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: منداڵێکیان هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان بە ناوی (ئەیمەن ڕەنجدەر) کە تەمەنی تەنها ساڵ و نیوێکە، دوای ئەوەی لە شاری یاری کەلار کەوتووەتە ناو حەوزێکی ئاوەوە.

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، ئاماژەی بەوەشدا: ئەو منداڵە و خێزانەکەی دانیشتووی شاری هەولێرن و بە مەبەستی میوانی سەردانی شاری کەلاریان کردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.