دادگای باڵای ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە بەفەرمی داوایەكی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی وڵاتەكەی ڕەت كردەوە سەبارەت بە پێدانی رەگەزنامە بەو منداڵانەی لە ئەمریكا لەدایك دەبن.
دادگای باڵای ئەمریكا كە 9 ئەندامی هەمیشەیی هەیە، ئەمڕۆ سێشەممە 6 لە ئەندامەكان دەنگیان بە نەخێر دا و 3 دانەكەی دیكە دەنگیان بە بەڵێ بۆ بڕیارەكە دا.
بەپێی ئەم بڕیارەی دادگای باڵای ئەمریكا رێگری لەو هەوڵەی دۆناڵد ترەمپ كرا كە دەیویست مافی وەرگرتنی رەگەزنامە لەو منداڵە بیانییانە بستێنێتەوە کە لەناو خاکی ئەمریکا لەدایک دەبن.
بەگوێرەی دەستووری هەمیشەیی ئەمریكا، ڕەگەزنامە دەدرێتە هەموو ئەو منداڵە بیانییانەی كە لە ئەمریكا لەدایك دەبن.
لای خۆشییەوە جۆن رۆبەرتس سەرۆكی دادگای باڵای ئەمریكا پەسندی بڕیارەكەی دادگای كردبوو و جارێكی دیكە جەختی كردبووەوە، هەر منداڵێك لە ئەمریكا لەدایك بێت جا بەڕێگەی نایاسایی هاتبێت یاخود بەشێوەی كاتی، هاووڵاتی ئەمریكییە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی واژووی لەسەر بڕیارەكە كردبوو و رەتی كردبووەوە هەر منداڵێكی بیانی لە ئەمریكا لەدایك ببێت مافی مانەوە و ڕەگەزنامەی لە ئەمریكا پێ بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.