Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 04:40

لە باڵەکایەتی شوانێک بەهۆی تەقینەوەی مین قاچێکی لەدەست دا

Rawand rebwar
100%

کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە چیای گۆشینەی سنووری ناحیەی سمیلان لە دەڤەری باڵەکایەتی، بەهۆی پێداتەقینەوەی مین، شوانکارێک بە سەختی بریندار بوو.

ڕابەر ئەنوەر، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، بە کەریم سمکۆ پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (ف. ق) و تەمەنی 31 ساڵە، پیشەی شوانکارە و بە مەبەستی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات چووەتە چیای گۆشینە، بەڵام مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و بەو هۆیەوە قاچێکی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئێستا بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران و لەژێر چاودێریی وردی پزیشکیدایە و نەشتەرگەریی بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر 7 کەس بوونەتە قوربانیی مین، کە یەکێکیان گیانی لەدەستداوە. ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ڕێژەی قوربانییان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمی کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.