Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 14:50

پڕۆژەیەکی کارەبا لە تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە بە مەبەستی باشترکردنی دۆخی کارەبا و پەرەپێدانی وێستگەکان، پڕۆژەی دابینکردن و گۆڕینی گۆڕەر بۆ وێستگەی گۆڕینی کارەبای تاسڵوجە بە تێچووی 2 ملیار و 243 ملیۆن دینار کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاشکرای دەکات، ئەم پڕۆژەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر باشترکردنی کارەبای ناوچەکە دەبێت، چونکە بارگرانیی سەر گۆڕەرەکانی ئێستای وێستگەکە چارەسەر دەکات. هەروەها دەبێتە جێگرەوەی ئەو گۆڕەرە سەرەکییەی کە چەند ساڵێکە سووتاوە و بەو هۆیەوە وێستگەکە نەیتوانیوە بە تەواوی توانای خۆی کارەبا دابەش بکات.

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە کاتی پرۆژەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیارە پڕۆژەکە لە ماوەی 360 ڕۆژدا تەواو بکرێت. پڕۆسەی دابینکردن و بەستنی گۆڕەرەکان لەلایەن کۆمپانیای (ڕازی نیشتمان)ـەوە ئەنجام دەدرێت.

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە، ئاستی دابەشکردنی وزەی کارەبا لە سنووری تاسڵوجە و دەوروبەری جێگیرتر دەبێت و کێشە تەکنیکییەکانی وێستگەکە کۆتاییان دێت.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.