Erbil 31°C سێشەممە 22 ئەیلوول 15:23

مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی دەکات

100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سێناتی فەرەنسی کرد و پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دووپات کرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا کرد کە لە هەرسێ سێناتۆر نیکۆل دۆرانتۆن سەرۆکی کۆمیتەی دۆستایەتیی فەرەنسا - عێراق، ڕێمی فێرۆ و ئۆلیڤیێ بیتز ئەندامانی کۆمیتەکە پێکهاتبوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا ئاڵوگۆڕ کرا.

شاندەکە ئاماژەیان بە پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان دا و دووپاتیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی فەرەنسایە.

سەرۆکی حکوومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی حکوومەت و گەلی فەرەنسا دەربڕی.

پێویستیی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو .
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.