Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 08:39

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە عەگید كابایێل دەكات

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە عەگید كابایێل كرد بەبۆنەی بوونی بە پاڵەوانی جیهان لە یارییەكانی بۆكسێنی (WBC) لە كێشی قورسدا.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە پەیوەندییەكی ڤیدیۆیی لەگەڵ عەگید كابایێل ئەنجام دا، دواتریش پۆستێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) بڵاو كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت لە پۆستەكەدا تووسیویەتی "پیرۆزباییم لە پاڵەوان عەگید كابایێل كرد كە بوو بە پاڵەوانی جیهان لە یارییەكانی (WBC)ی لە كێشی قورسدا.

ئەمە لەكاتێكدایە كە دوێنێ شەممە یەكێتی بۆكسێنی جیهانی بەفەرمی پشتێنی پاڵەوانی جیهانی لە یارییەكانی بۆكسێنی جۆری (WBC)ی لە كێشی قورسدا بە پاڵەوانی كورد عەگید كابایێل بەخشی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.