وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی حوزەیران، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ تاوێکردنی ژمارەیەک پرسی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ کرا.
چاوەڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی ئێران، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراق ئەنجام بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.