Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 02:40

عێراق ڕێگری لە هەناردەی پیاز و بیبەری هەرێم دەکات و رێگە بە هەناردەی تەماتە دەدات

Rawand rebwar
100%

دانا عەزیز، سەرپەرشتیاری عەلوەی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، سەرەڕای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی تەماتەی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، بەڵام هێشتا بازگەکانی عێراق ئاستەنگ بۆ هەناردەی چەند بەربوومێکی دیکە دروست دەکەن.

سەرپەرشتیاری عەلوەی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، کە لە بازگەکانی دارەمان و مەخموور و چەند بازگەیەکی دیکەی سەر بە حکوومەتی فیدراڵ، ڕێگریی توند لە هەناردەکردنی پیاز و بیبەری جووتیارانی هەرێم دەکرێت و ڕێگە نادرێت ئەو بەرهەمانە بگەنە بازاڕەکانی عێراق.

دانا عەزیز ڕوونیکردەوە، کە بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، دەبێت بەرهەمە ناوخۆییەکان لە بازاڕەکانی یەکتردا ساغ بکرێنەوە. گوتیشی: "ئێمە لە هەرێمی کوردستان تەماتە و بەرهەمەکانی دیکەی عێراق وەردەگرین و هاوکاری ساغکردنەوەیان دەکەین، بەڵام لایەنی عێراقی ئامادە نییە پیاز و بیبەر لە ئێمە وەربگرێت، هەرچەندە لە بازاڕەکانی خۆیاندا ئەو دوو بەربوومە کەمن و پێویستیان پێیەتی".

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، ناوبراو ئاشکرای کرد کە لە ئێستادا عێراق، بەتایبەتی لە پرسی پیازدا، تووشی کەمیی بەرهەم بووە و ناچارن لە وڵاتانی دیکەوە هاوردەی بکەن، کەچی لە هەمان کاتدا ڕێگری لە بەرهەمی ناوخۆیی کوردستان دەکەن کە بگاتە دەستی بەکاربەرانی عێراق.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.