دۆناڵد ترەمپ، سهرۆكی ئهمهریكا پەردەی لەسەر مۆدێلێکی پاسپۆرتێکی نوێی ئەمهریکی لادا کە چاپكردنی سنووردارە ، ئهمهش بۆ یادی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئهمهریكا نمایشكرا.
ترەمپ لە پلاتفۆرمی تایبەتی خۆی لە "تروس سۆشیاڵ" نموونەیەکی سەرەتایی پاسپۆرتەکەی داناوه و نووسیویەتی، " پاسپۆرتی نوێی ئەمریکا، کە لەسەری نووسراوە 'بەخێر بێیت، بەڵام خۆت ڕەفتار بکە!'".
لە وێنەی پاسهپۆرتهكهدا ترەمپ بە دەربڕینێکی توندەوە، پشتی بە مێزەکەی بەستووە و ناوی خۆی واژۆ کردووە، دواتر لە پاشخانەکەدا دەقی جاڕنامەی سەربەخۆیی ئهمهریكا دیاره، وێنەكه لەلایەن فۆتۆگرافەری کۆشکی سپی دانیال تورۆکەوە گیراوە.
لە لاپەڕەی بەرامبەردا وێنەکێشانێک هەیە کە ئەو ساتە نیشان دەدات کە جاڕنامەی سەربەخۆیی لە ساڵی 1776 واژۆ کراوە، لەگەڵ دەستەواژەی "ئەمهریکا 250".
لای خۆیهوه، کۆشکی سپی هەمان قاڵبی پاسپۆرتی بڵاوکردەوە، لەگەڵ دەستەواژەی "پاسپۆرتی نیشتمانی".
وەزارەتی دەرەوەی ئهمهریكا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پاسپۆرتێکی یادگاری کە "کرێی گومرگی"ی تێدایە لە 6ی تەمموزەوە بەردەست دەبێت.
لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕوونیکردەوە کە ئەم پاسپۆرتانە تەنها لە واشنتۆن دەردەچن و بە ڕێژەیەکی سنووردار بەردەست دەبن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.