Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 01:11

کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ-قەندیل دەستی پێکردووەتەوە

Rawand rebwar
100%

ئەندازیار زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ غەفار تەیب، پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند، پڕۆژەی ستراتیژیی ئاوی ئاکرێ-قەندیل کە بۆ ماوەیەکی درێژ ڕاوەستابوو، لە ئێستادا کارکردن تێیدا بەردەوامە و بڕیارە تا ساڵی 2027 بە تەواوی بکەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ ئاماژەی بەوە کرد، کە پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە ساڵی 2012ـەوە بەردی بناغەی بۆ دانرابوو، بەڵام بەهۆی چەندین هۆکارەوە تەواو نەکرابوو. لە ئێستادا و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، جەخت لەسەر خێراکردنی کارەکانی ئەم پڕۆژەیە کراوەتەوە.

زرار ئەحمەد گوتیشی: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیای (عیمراب )ی ئێرانی ڕێککەوتووە بۆ بەردەوامیدان بە کارەکانی پڕۆژەکە، بۆ ئەو مەبەستەش مانگانە بڕی 2 ملیار دینار لەلایەن حکوومەتەوە تەرخان دەکرێت تاوەکو پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ-قەندیل بە زووترین کات کۆتایی پێ بێت."

بەپێی پلانی داڕێژراو، چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە لە هاوینی ساڵی 2027 تەواو بکرێت. بە گەڕکەوتنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە، کێشەی کەمئاوی لە قەزای ئاکرێ و دەوروبەری بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەبێت و ئاوی پاك بۆ دانیشتووانی ناوچەکە دابین دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.