Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 12:50

بەریتانیا ڕێگەی "سەلامەت و یاسایی" بۆ وەرگرتنی پەنابەران ڕادەگەیەنێت

Kurdistan Ahmed
100%

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا (Home Office) لە بڕیارێکی نوێدا ڕایگەیاند، کە کۆمەڵێک ڕێڕەوی یاسایی و سەلامەت بۆ وەرگرتنی پەنابەران دەکاتەوە، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و دابینکردنی دەرفەت بۆ ئەو کەسانەی شایستەی پاراستنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، ئەم ڕێگە نوێیانە لە ڕێگەی سێ م میکانیزمی سەرەکییەوە دەبن، کە بریتین لە:

پشتیوانیی کۆمەڵایەتی (Community sponsorship): کە تێیدا ڕێکخراو و گروپە ناوخۆییەکان دەتوانن سپۆنسەری پەنابەران بکەن.

ڕێڕەوی خوێندن: ڕەخساندنی دەرفەت بۆ پەنابەران تاوەکو بە مەبەستی خوێندن بێنە بەریتانیا.

ڕێڕەوی کار: دابینکردنی ڤیزای کار بۆ ئەو پەنابەرانەی خاوەن کارامەیی و پسپۆڕین.

وەزارەتی ناوخۆ جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە سەرەتای جێبەجێکردنی ئەم بڕیارەدا، ژمارەی وەرگیراوان "کەم دەبێت" و پرۆسەکە بە شێوەیەکی زۆر ورد کۆنتڕۆڵ دەکرێت. ئاماژە بەوەش دراوە کە پشکنینێکی توند (Strict screening) بۆ داواکاران ئەنجام دەدرێت و تەنها ئەو سپۆنسەرانە پەسەند دەکرێن کە مەرجەکانیان تێدایە.

ئامانج لەم توندوتۆڵییە، وەک وەزارەتەکە ئاماژەی پێ کردووە، "دڵنیابوونەوەیە لەوەی سیستمەکە تەنها پشتیوانی لە پەنابەرانی ڕاستەقینە دەکات و ڕێگری دەکرێت لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنان و دەستکاریکردنێکی ڕێکارەکان."

ئەم هەنگاوەی لەندەن وەک بەشێک لە ستراتیژی نوێی وڵاتەکە دەبینرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کۆچبەران و هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی لە جیاتی ڕێگە مەترسیدارەکان و بەکارهێنانی بەلەمی بچووک، پەنا بۆ ڕێگا یاساییەکان بەرن

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.