دوای چوار ڕۆژ لە دانوستانی چڕ لە واشنتن، بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل و لوبنان گەیشتنی هەردوو وڵاتیان بە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەیی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و گرژییە سەربازییەکان ڕاگەیاند.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێککەوتنەکە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دراوە و ئەم بەندانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
کشانەوەی هێزەکان: سوپای ئیسرائیل لە دوو ناوچەی باشووری لوبنان دەکشێتەوە.
جێگیربوونی سوپای لوبنان: هێزە فەرمییەکانی لوبنان بۆ پاراستنی ئاسایش دەچنە ناوچە چۆڵکراوەکان.
پرسی حیزبوڵا: هەردوولا لەسەر تێکدانی توونێلەکان و ڕێگری لە پڕچەککردنەوەی حیزبوڵا ڕێککەوتوون.
بڕگەیەکی تری ڕێککەوتنەکە ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکانی ئیسرائیل لە بەشەکانی دیکەی باشوور دەمێننەوە تا ئەو کاتەی دڵنیایی لە داماڵینی چەکی حیزبوڵا دەدرێت. هاوکات بڕیارە لە ئاییندەدا دانوستانەکان بۆ دیاریکردنی سنووری وشکانیی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام بن.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بە فەرمیی واژووکردنی ڕێککەوتنەکە ئەنجام بدرێت، کە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە هەژمار دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.