Erbil 31°C یەکشەممە 28 حوزەیران 12:53

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: پنتاگۆن تاوتوێی گواستنەوەی بنکە سەربازییەکانی لە سعودیە و کوێت دەکات

کوردستان TV
100%

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پنتاگۆن) خەریکی لێکۆڵینەوەیە بۆ گواستنەوەی بنکە سەربازییەکانی لە هەریەکە لە وڵاتانی سعودیە و کوێت بۆ شوێنێکی دیکە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم هەنگاوەی پنتاگۆن وەک هەوڵێکە بۆ کەمکردنەوەی ئەو زیانانەی ئەگەری هەیە لەلایەن ئێرانەوە بەر هێزەکانی ئەمریکا بکەوێت، لە ئەگەری هەڵگیرسانی هەر پێکدادانێکی نوێ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

سەرچاوە سەربازییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، لە دوای دەسپێکی گرژییەکانی 28ـی شوبات، نزیکەی 20 دامەزراوەی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بەهۆی هێرشە بەرپەرچدانەوەکانی ئێرانەوە زیانیان پێگەیشتووە.

هەروەها باس لەوە کراوە کە کەوتنەبەری بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناو مەودای موشەکەکانی ئێراندا، وایکردووە واشنتۆن سەرلەنوێ پێداچوونەوە بە ستراتیژی مانەوەی هێزەکانی لە ناوچەکەدا بکات. یەکێک لە بژاردە پێشنیارکراوەکانیش گواستنەوەی بەشێک لەو بنکە سەربازییانەیە لە سعودیە و کوێتەوە بۆ ناو خاکی ئیسرائیل.

ئێستا فەرماندەیی سەربازیی ئەمریکا خەریکی دیراسەکردنی چەند بژاردەیەکە بۆ دابەشکردنی بنکە سەربازییەکانی بە ڕووبەرێکی فراوانتر لە ناوچەکەدا، تاوەکو لە کاتی هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیدا کەمترین زیانیان بەرکەوێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.