Erbil 31°C شەممە 27 حوزەیران 21:10

بەهۆی گەرماوە لە فەرەنسا 55 کەس لە کاتی مەلەکردندا خنکان

Kurdistan Ahmed
100%

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی دەستپێکردنی شەپۆلە توندەکەی گەرمای ئەم دواییەدا لە ئاوەکاندا خنکاون، گەیشتووەتە 55 کەس.

بەپێی گوتەی وەزیر، ئەم ڕووداوە خەمناکانە بەهۆی ئەوەوە بووە کە هاووڵاتیان بۆ ڕاکردن لە گەرمایەکی بێوێنە، پەنایان بۆ مەلەکردن لە ڕووبار، دەریاچە و کەناراوەکان بردووە، بەڵام بەشێکی زۆریان لەو شوێنانەدا بووە کە بۆ مەلەکردن گونجاو نین یان تیمەکانی چاودێری و ڕزگارکردنیان لێ نییە.

ئەم ئامارە نوێیە لە کاتێکدایە کە فەرەنسا لە حوزەیرانی 2026دا ڕووبەڕووی یەکێک لە توندترین شەپۆلەکانی گەرما بووەتەوە لە مێژووی خۆیدا، کە تێیدا پلەکانی گەرما لە زۆربەی ناوچەکان 40 پلەی سەدییان تێپەڕاندووە و شەوانیش پلەکانی گەرما لە ئاستێکی بەرزدا ماونەتەوە.

بەرپرسانی فەرەنسا جارێکی تر هۆشداری توندیان ئاراستەی هاووڵاتیان و گەشتیاران کردەوە کە تەنها لەو شوێنانەدا مەلە بکەن کە مۆڵەتپێدراون و لەلایەن تیمە فریاگوزارییەکانەوە چاودێری دەکرێن، هەروەها داوایان کرد کە خەڵکی خۆیان لە مەلەکردنی کتوپڕ لە ئاوی زۆر سارد بپارێزن، چونکە جیاوازی زۆری پلەی گەرمای جەستە و ئاوەکە دەبێتە هۆی وەستانی کتوپڕی دڵ یان جەڵتە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.