وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی پچڕانی كاره‌با له سنووری پارێزگای سلیمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با له روونكردنه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند: هاووڵاتییان ئاگادار دەکه‌ینه‌وە لەوەی كه سبه‌ی هەینی رێكه‌وتی 26/6/2026 وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2ی شەو بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.
راشیگه‌یاند: لە ماوەی ئەم چەند کاتژمێرەدا دەکرێت بەشێک لە هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی دووچاری پچڕانی کاتی کارەبا ببنەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەستانی بۆڕی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی.
له كۆتاییدا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ستانی ئه‌م بۆڕییه نوێیه له داهاتوودا دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.