خێزانی گۆرانیبێژی ناوداری وێڵزی "بۆنی تایله‌ر"، خاوه‌ن گۆرانییه ناوبانگه‌كانی وەک (Total Eclipse of the Heart) و (Holding Out for a Hero)، ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی به‌په‌له و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی مانگێك له باری بێهۆشیدا، هۆشی هاتووه‌ته‌وه.
تایله‌ری ته‌مه‌ن 75 ساڵ، كه یه‌كێكه لە ئه‌ستێره هه‌ره دیاره‌كانی ساڵانی 1980کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، مانگی ئایاری ڕابردوو له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری "فارۆ" لە پورتوگال كه‌وتبووه باری بێهۆشییه‌وه (کۆما) بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری جه‌سته‌ی بكرێت له چاكبوونه‌وه پاش نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كتوپڕ.
خێزان و تیمی كاری ئه‌م هونه‌رمه‌نده له ڕێگه‌ی په‌یامێكه‌وه كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆیان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه داوه: "تایله‌ر ئیتر له بێهۆشیدا نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا دۆخی ته‌ندروستیی ناجێگیر و مه‌ترسیداره و له ژێر چاودێریی چڕدایه." هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه پزیشكه‌كان گه‌شبینن به چاكبوونه‌وه‌ی، به‌ڵام ئه‌و پڕۆسه‌یه پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌م دۆخه ته‌ندروستییه‌وه، بڕیاردرا ته‌واوی ئه‌و كۆنسێرتانه‌ی كه بڕیاربوو تایله‌ر له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا و به‌ریتانیا تا كۆتایی مانگی ئابی ئه‌مساڵ ئه‌نجامیان بدات، هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه یان بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێن.
بۆنی تایله‌ر له ساڵانی 1970 و 1980دا گه‌یشته لووتكه‌ی ناوبانگ و گۆرانی "Total Eclipse of the Heart"ی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پله‌ی یه‌كه‌می له لیستی پڕفرۆش‌ترین گۆرانییه‌كانی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا گرتبوو. هه‌روه‌ها گۆرانی "Holding Out For A Hero" كه ساڵی 1984 بڵاوكرایه‌وه، وه‌ك مۆسیقای فیلمی ناوداری (Footloose) به‌كارهێنرا و سه‌ركه‌وتنێكی جیهانیی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.