سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی توندی لە بڕیارەکەی ئەنجوومەنی پیران گرت بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی جەنگ دژی تاران و ڕایگەیاند، ئەم هەنگاوە خزمەت بە دوژمن دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ئێران لەبەردەم هەرەسهێناندا بوو و ئامادەبوو هەموو داواکارییەکی ئێمە جێبەجێ بکات، بەڵام ئەنجوومەنی پیران بەم بڕیارە بێمانایە، پەیامێکی بە ئێرانییەکان دا کە ئەمریکا لەوەی بەرامبەریان دەیکەین ناڕازییە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتیشی: ئەم بڕیارە کارەکەی منی قورس کرد، بەڵام من بە هەر شێوەیەک بێت کارەکانم بە ئەنجام دەگەیێنم، چونکە من هەمیشە دەیکەم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.