Erbil 31°C سێشەممە 23 حوزەیران 15:12

تڕەمپ: ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە دامەزراوە ئەتۆمییەکان بپشکنرێن

Kurdistan Ahmed
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیە ڕێگە بە پرۆسەی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی بدات.

ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد، ئێران ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین بە مەبەستی گەرەنتیکردنی "شەفافیەتی ئەتۆمی" بۆ ماوەیەکی دوورمەودا.

ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدایە کە پرسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران یەکێکە لە ئاڵۆزترین دۆسیە نێودەوڵەتییەکان، و واشنتن هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشار و دانوستانەوە ڕێگری بکات لەوەی تاران بگاتە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی.

چاودێران پێیان وایە ئەم هەنگاوەی ئێران، ئەگەر جێبەجێ بکرێت، دەبێتە وەرچەرخانێکی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان تاران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەت لە سایەی ئیدارەی نوێی ئەمریکادا کە دەیەوێت بە مەرجی توندتر ڕێککەوتنەکان نوێ بکاتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.