Erbil 31°C دووشەممە 22 حوزەیران 16:22

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستی لەکار کێشایەوە

100%

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، تا دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی حوزەیران، کیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە وتارێکدا لە بەردەم بارەگای سەرۆکایەتیی وەزیران لە (داونینگ ستریت) ڕایگەیاند: لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ شا چارلز، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێ ڕاگەیاندووە.

کیەر ستارمەر گوتی: "تا دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ لە کارەکەم بەردەوام دەبم و پشتگیری تەواوی ئەو کەسە دەکەم کە دەبێتە جێگرەوەم لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا".

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش کرد، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆکایەتیی نوێی پارتی کرێکاران لە ڕۆژی  9ـی تەمووزدا دەبێت.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.