Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:27

ئاگادارییەک لە هاتوچۆی هەرێمەوە: سبەینێ لەم شوێنانە مامەڵەی مۆڵەت و تۆمار ڕادەگیرێت

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەک ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و ڕایدەگەیەنێت، کە بەهۆی بوونی هەندێک کێشەی تەکنیکییەوە، گۆڕانکاری لە کاتی ڕاییکردنی مامەڵەکاندا دەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتوچۆی هەرێم کە وەزارەتی ناوخۆ بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 21ی حوزەیرانی 2026، لە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە "بەشی مۆڵەت" هیچ جۆرە مامەڵەیەک لە هاووڵاتییان وەرناگیرێت.

هەروەها ئاماژە بەوە دراوە، کە بەهۆی ئەوەی لەسەر سیستمی نوێن، لە پارێزگای دهۆک، قەزای ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، هەردوو بەشی (مۆڵەت و تۆمار) کارەکانیان ڕادەگیرێت و مامەڵەی هاووڵاتیان وەرناگرن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ داوای لێبوردن لە هاووڵاتیان دەکات بۆ دروستبوونی ئەم گرفتە و ڕایدەگەیەنێت: "تیمەکانمان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە زووترین کاتدا، و لە کاتی ئاساییبوونەوەی کارەکان، هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.