پۆلیسی پاکستان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە باکووری ڕۆژئاوای وڵاتەکە، حەوت کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕۆژی شەممە 20ـی حوزەیران، یاسر ئەفریدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوچەی (بانوو) لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا ڕایگەیاند، حەوت کەس بەهۆی دوو تەقینەوەوە کە لە قەراغ ڕێگایەک لە هەرێمی خەیبەر پەختونخوا لە باکووری ڕۆژئاوای پاکستان ڕوویانداوە، کوژران.
بەڕێوەبەری پۆلیس گوتی: "بارهەڵگرێکی بچووکی تایبەت کە سەرنشینی هەڵگرتبوو، بە بۆمبێکی چێندراوی دەستکرد کە لە دوورەوە کۆنتڕۆڵ دەکرا، کرایە ئامانج".
ئاماژەی بەوەش کرد، لە کاتی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەری بەپەلە، بۆمبێکی دیکەی چێندراو تەقیوەتەوە."، بەهۆی تەقینەوەی دووەمەوە، سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پۆلیس، لە هەردوو تەقینەوەکەدا حەوت کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون کە بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.