Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 22:11

میری قه‌ته‌ر فڕۆكه‌یه‌كی گرانبه‌ها پێشكه‌شی كۆشكی سپی ده‌كات و تره‌مپ پێی دڵخۆشه‌

100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەردەی لەسەر فڕۆکەیەکی نوێی سەرۆکایەتی لادا، کە دیاری وڵاتی قەتەرە و بە "کۆشکی سپی فڕیو" وەسفی کرد.

تره‌مپ لە گوتارێكی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا لە بنکەی هێزی ئاسمانی سانت ئەندرۆس لە ویلایەتی میریلاند گوتی: ئەمە لوکسترین فڕۆکەیە لە جیهاندا و ستایشی میری قەتەری کرد کە زۆر بەخشندەیی نواندووه‌ لە دابینکردنی فڕۆکەکەدا.

تره‌مپ به‌ پێكه‌نینه‌وه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: کە ڕەتکردنەوەی ئەو دیارییە گەمژەیی دەبێت، هەروەها گوتی کە لە کۆتاییدا فڕۆکەکە دەبەخشرێتە کتێبخانەی سەرۆکایەتییەکەی.

ترەمپ له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا ستایشی ئەو لێهاتووییەی کرد کە له‌ فڕۆکەکەدا به‌كارهاتووه‌ و گوتی، ئه‌م كاره‌ی قه‌ته‌ر له‌بیرنه‌كراوه‌ و پێزانینی زۆرمان هه‌یه‌ بۆ دیاریه‌كه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، مایه‌ی سه‌رسوڕمانه‌، بەڕاستی باوەڕ پێنه‌كراوه‌ ، کوالیتی دارەکان، کوالێتی کەرەستەکان و مێزو كورسی و ڕادار و کوالێتی بزوێنەرەکان. سوپاسی پێ پایانم هه‌یه‌ بۆ میری قەتەر شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی بۆ دیارییه‌ به‌نرخه‌كه‌ی.

دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا چەندین جار ستایشی قەبارەی فڕۆکەکە و بزوێنەرەکانی كرد و گوتی: "لە هەموو فڕۆکەیەکی سەرۆکایەتی دوورتر و خێراتر دەفڕێت".

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، بڕیار وایه‌ ئەو فڕۆکە نوێیە لە چوارچێوەی ئاهەنگەکانی 250 ساڵەی سەربەخۆیی ئەمریکا لە 4ی تەمموزدا بەشداری لە نمایشێکی ئاسمانیدا بکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.