باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن ڕایگەیاند، ئیسرائیل به‌شێوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی ئامادەیە پابەند بێت بە ئاگربەست لە لوبنان ئەگەر حزبوڵلا ڕێزی لێبگرێت، ئەمەش دوای ئه‌وه‌ی ئەمه‌ریکا به فه‌رمی رایگه‌یاند کە ئیسرائیل و حزبوڵلا گەیشتوونەتە ئاگربەستێکی نوێ به نێوه‌ندگیریی ئه‌مه‌ریكا و قه‌ته‌ر.
یەحیل لایتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتن، لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی: ئیسرائیل پابەندە بە ئاگربەستی دەستبەجێ ئەگەر حزبوڵلا ڕێز لە ڕێککەوتنەکە بگرێت و شەڕەکانی ڕابگرێت.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌كو ئیسرائیل به‌شێوه‌ی سیاسی و سه‌ربازی پابه‌ند ده‌بن و بە هێمنی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئاگربه‌سته‌كه ده‌كه‌ن له رۆژانی داهاتوودا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چاوكراوه ده‌بن بۆ ڕوودانی هه‌ر پێشهاتێك كه ڕێگریی له جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌كه بكات وه‌كو خۆی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.