بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته وڵاتانی كه‌نداو بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریی كردن له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو كه ئه‌مسال له به‌حرێن به‌ڕێوه ده‌چێت.
ماڵپه‌ری ئه‌كسیۆسی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماركۆ ڕۆبیۆ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو ده‌كات كه بڕیار وایه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له به‌حرین به‌ڕێوه بچێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه : ئه‌مه‌ریكا مه‌به‌ستیه‌تی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندی هاوبه‌ش نوێبكاته‌وه و ئاسایشی ناوچه‌كه جارێكی تر بخاته‌وه به‌ر باس.
ئه‌كسیۆس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، ڕۆبیۆ به پاكێجێكی ئه‌منیی و سیاسی و ئابووری به‌شداری كۆبوونه‌كه ده‌كات و ڕێككه‌وتنی ئێران و ئاگربه‌ستی نێوان لوبنان و حزبوڵڵا و ئازادی كه‌شتیوانی له گه‌رووی هورمزدا به‌شێكی سه‌ره‌كی ته‌وه‌ری گفتوگۆكان ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ كه‌سی یه‌كه‌می وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كه ده‌خرێته به‌ر باس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.