Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 03:00

دۆناڵد ترەمپ وەڵامی ڕەخنەی دیموکراتەکان دەداتەوە 

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە ئاراستەی دەکرێن و دووپاتی کردەوە کە ئێران هەموو شتێکی لەدەست داوە و دەشڵێت، 60 ڕۆژەکە تێدەپەڕێنن و ئێران 10 سەنتیشی دەست ناکەوێت.

ئەمڕۆ هەینی 19ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە (ترووس سۆشیاڵ) نووسیویەتی: "جەنگ ئێرانی لاواز کردووە، چیتر خاوەنی (هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی، ئامێری دژەفڕۆکە، ڕادار و بگرە نزیکەی هیچ شتێک نەماوە) کەچی لەگەڵ ئەوەشدا دیموکراتەکان دەڵێن ئێستا دۆخی ئێران لە چوار مانگ لەمەوبەر باشترە. ئایا دەگونجێت لەسەر ئەمە بەبێ سزا دەرباز ببن؟".

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوان لە ناچاری و بێئومێدیدا کۆنەبوونەتەوە، بەڵکو ئێران بوو کە کۆبووەوە. دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: "ئەو 60 ڕۆژەی کە ماوە تێیدەپەڕێنین. هیچ پارەیەکیان دەست ناکەوێت، تەنانەت دە سەنتیش".
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.