دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕایانگەیاند، ئهمرۆ ههینی بههۆی بۆردومانی چڕی ڕووسیا لە ئۆکراینا لانیکەم سێ کەسی گیانی لهدهستدا كه لەنێویاندا کچێکی تەمەن هەشت ساڵان ههیه، مۆسکۆ هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەکان دەکات، ئهمهش دوای هێرشێکی بەرفراوانی ئۆکراینا كه دوێنێ پێنجشهممه كردیه سەر مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا.
میدیاكانی ئۆكراینا بڵاویان كردووهتهوه، لە ناوچەی دنیپرۆپیترۆڤسک له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئۆکراینا بە تەقەی تۆپخانە و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا به توندی کراوەتە ئامانج، لە پاڤلۆگراد کچێکی تەمەن هەشت ساڵ کوژراوە و ژنێکی تەمەن 49 ساڵیش بریندار بووە، بە گوتەی ئۆلیکساندر گەنجە بەرپرسی ناوچەکە.
ئۆلێه کیپەر، بهرپرسی باڵای حكوومیی لە ناوچەی ئۆدێسا لە باشووری ئۆکراینا رایگهیاندووه، لە هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیا کە وێستگەی بارهەڵگرێکی کردە ئامانج، کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
ههر ئهمرۆ ههینی ، لە شاری کراماتۆرسک کە شاری سەرەکی ئۆکراینایه لە ناوچەی دۆنێتسک (ڕۆژهەڵات)، بههۆی تۆپبارانەکانی ڕووسیا لە نزیک باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و جێگای وەستانی ئۆتۆمبێل، لانیکەم کەسێک کوژرا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون، بەپێی وتەی بەرپرسی ناوخۆیی ڤادیم ڤیلاشکین.
بەگوێرەی دەزگای فریاکەوتنی ئۆکراینا، هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا شاری خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەشیان کردووهته ئامانج و بههۆیهوه 10 کەس برینداربوون کە چواریان منداڵ بوون.
ئەم هێرشانە ڕۆژێک دوای هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینا دێت کە زیانی بەرفراوانی به ناوچەی مۆسکۆ گەیاند، لەوانە ئاگر لە پاڵاوگەیەکی گەورەی نەوت لە پایتەخت كهوتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.