ئەمڕۆ هه‌ینی، 25 کەشتیی بازرگانیی گەرووی هورمزیان بەزاند، ئه‌مه‌ش دوای واژۆكردنی ئەو ڕێککەوتنەی کە دوێنێ لەلایەن ئەمه‌ریکا و ئێرانەوە واژۆ کرا و به‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ ئابلۆقه‌ی سه‌ر گەرووی هورمز هه‌ڵگیرا و کرایەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن گروپی بەدواداچوونی هاتوچۆی دەریایی AXS Marine بڵاوکراونەتەوە، ئەمە زۆرترین ژمارەی کەشتییە لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە تاكو ئه‌مڕۆ ئه‌نجامدرا بێ.
دوابەدوای ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەرووەکە، ڕێڕەوی ئاویی ستراتیژی گه‌رووی هورمز بەرزترین هاتوچۆی ڕۆژانەی خۆی لە دوای 18ی نیسانەوە بەخۆیەوە بینی، کاتێک ئێران بۆ ماوەیەکی کورت ئەم خوێنبەرە گرنگەی بازرگانیی جیهانی بەڕووی کەشتیوانی بازرگانیدا کردەوە.
گروپی دەریایی "ئەی ئێکس ئێس" لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە 18ی حوزەیراندا واته دوێنی پێنجشه‌ممه، 25 کەشتی بازرگانی پشتڕاستکراونه‌ته‌وه کە لە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی به‌رزه به‌راورد به مانگه‌كانی شه‌ڕ له ڕابردوودا.
هێزەکانی ئێران گەرووی هورمزیان داخست، دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، دواتر شه‌ڕه‌كه فراوان بوو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرته‌وه.
ئێران لە 18ی نیساندا بۆ ماوەیەکی کورت ئەم ڕێڕەوی ئاوە گرنگەی کردەوە و ئەمەش بووە هۆی زیادبوونی ژمارەی ئەو کەشتیانەی کە تێیدا دەپەڕنەوە.
پێش شەڕەکە ڕۆژانە نزیکەی 120 کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین، ئه‌مه‌ش بەپێی لیستی لۆیدز کە گروپێکی پێشەنگی بەدواداچوونی هاتوچۆی دەریاییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.