وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، داوای لە ئیسرائیل کرد پابەندی پرۆتۆکۆڵی ئەو ڕێککەوتننامەیە بێت کە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا و ئێران‌دا واژۆ کراوە، کە جەخت لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتەوە، لەوانەش لە لوبنان.
ئاژانسی فه‌رمیی فه‌ڕه‌نسا بڵاویكردووه‌ته‌وه، ژان نوێل بارۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ڕایگەیاندووه: "ڕێککەوتنەکە باس له وه‌ستانی ته‌واوی ئاڵۆزییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتیی ناوه‌ڕاست ده‌كات و پێویسته لەسەر حکوومەتی ئیسرائیل پابەندی بێت و هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر گه‌لی لوبنان ڕابگرێت به هه‌موو جۆرێك."
ڕاشیگه‌یاند، "پێویسته ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا چاو‌دێر بێت و هەموو فشارێکی پێویست بخاتە سەر حکوومەتی ئیسرائیل بۆ ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی جێبه‌جی بكرێت."
ئەم لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دوای هێرشە ئاسمانییە نوێیەکانی ئیسرائیل دێت کە دوێنێ له دره‌نگانی شەودا ناوچەی نەبتییەی لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.