Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 17:35

لە دهۆك گەنجێك لەلایەن مامییەوە كوژرا

100%

شەوی رابردوو بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، گەنجێك لە شاری دهۆك بە دەستی مامی خۆیەوە كوژرا، پۆلیسی دهۆك دەڵێت لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژ دەركراوە.

پۆلیسی دهۆك لەبارەی رووداوەكە رایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو گەنجێک لەلایەن مامییەوە گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک، سەرەتا هەواڵی ئەوە درا کە بەهۆی کەوتن قاچی شکاوە.

دوای تێپەڕبوونی 24 کاتژمێر بەسەر ڕووداوەکە، هەر ئەو مامەیه‌ی کە برازاکەی هێنابووە نەخۆشخانە، بە چەکی دەمانچە تەقەی لە برازاكەی کرد و کوشتی.

پۆلیسی دهۆك ئاماژەی بەوەش دا كە لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانیان دەركەوتووە، رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نێوان مام و برازاكە بووە.

جەختیشی كردەوە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژ دەركراوە.

فۆتۆ: ئەو گەنجەی لەلایەن مامییەوە كوژراوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.