Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 03:00

وەزیرێكی ئیسرائیل: دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی سوپای ئیسرائیل کوژرانی چوار سەربازی وڵاتەكەی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند، وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە هەڕەشەی توندی كرد و رایگەیاند "لە تۆڵەی كوژرانی ئەو چوار سەربازە دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێت".

ئیتامار بن گڤیر وەزیری ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل رایگەیاند: لەگەڵ تەواوی ڕێزمان بۆ ئەمریکییەکان، دەبێت بە ڕوونی بە هەموو جیهان بڵێین کە ئێمە سازش لەسەر خوێنی ڕۆڵەكانمان و ئاسایشی هاووڵاتییانمان ناکەین.

راشیگەیاند: لە تۆڵەی كوژرانی ئەو چوار سەربازەی ئیسرائیل، دەبێت تەواوی لوبنان بسووتێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی سوپای ئیسرائیل کوژرانی ئەفسەرێكی باڵا و سێ سەربازی وڵاتەكەی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند.

كوژرانی ئەم چوار سەربازە ئیسرائیلییە، یەکەم زیانی گیانی ئەو وڵاتە دێت لەو کاتەوەی واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.