Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 10:30

هاووڵاتییەكی دیكە بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە هاووڵاتییەك لە بناری قەندیل لە سنووری دەڤەری پشدەر بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانی لەدەستدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەكی دیكەش هەر لە هەمان ناوچە بەهۆی هەڵدێرانەوە گیانی لەدەست دا.

ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە هاووڵاتییەك بەناوی (محەمەد حەمەد ئیبراهیم) تەمەن 28 ساڵ دانیشتووی گوندی ڕەزگەی بناری قەندیل، بەهۆی هەڵدێرانی لە شاخ گیانی لەدەست دا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتییەكی دیكە ناوی (عومەر حاجی محەمەد) دانیشتووی گوندی زوركانی سەر بە شارەدێی سەنگەسەری دەڤەری پشدەر، هەر بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانی لەدەست دا.

محەمەد كەریم كە ئامۆزای عومەرە، بە (كوردستان تیڤی) راگەیاند: عومەر حاجی محەمەد هەر لە هەمان شوێنی ئەو شوانکارەی گوندی ڕەزگە لە بناری قەندیل هەڵدێراوە، واتە ئەمە دووەم حاڵەت و رووداوە بەهۆی هەڵدێران لە هەمان شوێن ڕووبدات.

راشیگەیاند: بەداخەوە كاكە عومەر دوای هەڵدێرانی و راستەوخۆ و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

عومەر حاجی محەمەد ئەو کەسەی ئەمشەو هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە تەمەنی 50 ساڵە و خاوەنی شەش منداڵە و دانیشتووی گوندی زورکانە.

فۆتۆ: وێنەی عومەر حاجی محەمەد ئەو هاووڵاتییەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.