بڕیار بوو سبه‌ی هه‌ینی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاتانی نێوه‌ندگیری پاكستان و قه‌ته‌ر له سویسڕا ئاماده بن بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پڕۆتۆكۆڵی واژۆكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی واژۆكردنه‌كه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامدرا سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی پاكستان رایگه‌یاندووه، بۆ كۆبوونه‌وه‌ی شاندی باڵای ئه‌مه‌ریكا و ئێران شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆكوه‌زیران ئاماده نابێت له سویسڕا ، به‌ڵكو بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به نوینه‌رایه‌تی پاكستان ئاماده ده‌بێت.
هه‌ر ئه‌مرۆ شه‌هباز شه‌ریف له تویتێكدا له تۆری ئێكس رایگه‌یاندووه: ئه‌مرۆ پێجشه‌ممه واژۆ له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی مێژوویی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران كرا بۆ وه‌ستانی جه‌نگ، به‌مه‌ش هه‌موو شته‌كان له ڕۆژانی داهاتوودا به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌ڕۆن. بۆیه پێویست لاناكات من گه‌شته‌كه بكه‌م بۆ سویسڕا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان راشیگه‌یاندووه: ئه‌مرۆ گه‌رووی هورمز به‌ڕووی گه‌شتیی بارزانی ده‌ریاییدا كرایه‌وه و ئه‌مه‌ریكاش به فه‌رمی گه‌مارۆ ئاوییه‌كانی له‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی ئێران هه‌ڵگرت ،ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی نیازپاكی هه‌ردوولایه بۆ پابه‌ندبوون به ڕێككه‌وتنه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بریاره به‌یانی هه‌ینی له‌سه‌ر وورده‌كارییه‌كانی ناو یاداشتی ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌ردوو شاندی باڵای ئه‌مه‌ریكا و ئێران به‌شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ كۆببنه‌وه، ئه‌گه‌رچی تاكو ئێستا ئێران ئاماده‌یی خۆی بۆ كۆبوونه‌كه ده‌رنه‌بریووه كه ئایا به‌یانی شاندێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌چێته سویسڕا یاخود نا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.