میدیا جیهانییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ سێ کەشتی بازرگانیی وڵاتی عەرەبستانی سعوودی بە سەلامەتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ئەمەش وەک یەکەم ئاماژەی کرداری بۆ جێبەجێکردنی "یادداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد" دەبینرێت کە لە نێوان ئەمریکا و ئێران واژۆ کراوە.
ئەم پێشهاتە دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست دێت، کە تێیدا لایەنی ئێرانی پابەندبوونی خۆی نیشان دابوو بۆ دابینکردنی تێپەڕبوونی سەلامەتی کەشتییە بازرگانییەکان و لادانی هەموو ئەو ئاستەنگە تەکنیکی و سەربازییانەی کە پێشتر لەو ڕێڕەوە دەریاییە ستراتیژییەدا هەبوون.
تێپەڕبوونی ئەم کەشتییە سعوودییانە بەبێ هیچ گرفتێک، وەک نیشانەیەکی بەهێز بۆ کەمبوونەوەی گرژییەکان و دەسپێکی کۆتاییهێنان بە گەمارۆ دەریاییەکان لێک دەدرێتەوە، کە لە ماوەی ڕابردوودا کاریگەرییەکی توندی لەسەر بازاڕی وزە و گواستنەوەی جیهانی هەبوو.
چاودێران پێیان وایە کە ئەم هەنگاوە خێرایە دەبێتە هۆی زیاتر سەقامگیربوونی بازاڕی نەوت و گەڕانەوەی متمانە بۆ هێڵە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان، هاوکات دەبێتە پاڵنەرێکی گرنگ بۆ سەرکەوتنی قۆناغەکانی داهاتووی دانوستانەکان کە بڕیارە لە سویسرا بەردەوامییان هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.