Erbil 31°C یەکشەممە 21 حوزەیران 19:13

ئەمریکا پێداچوونەوە بە بوونی سەربازیی خۆی لە ئەوروپا دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری جەنگی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە واشنتن لە ماوەی 6 مانگی داهاتوودا پێداچوونەوەیەکی گشتگیر بۆ بوونی سەربازیی خۆی لە کیشوەری ئەوروپا ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ـی حوزەیران، پیت هيگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکا لە میانی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ لە برۆکسل، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێداچوونەوەیەکی 6 مانگی ڕادەگەیێنم کە تێیدا باس لە بوونی هێزەکانی ئەمریکا و شوێنی جێگیربوونیان لە ئەوروپا دەکرێت. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕەنگە پڕۆسەی پێداچوونەوەکە کەمتر لە 6 مانگ بخایەنێت.

ئەم بڕیارەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوروپییەکان لێکدەدرێتەوە، کە پێویستە زیاتر پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن و خەرجییە سەربازییەکانیان زیاد بکەن، بەتایبەت لەو ناوچانەی کە هێزەکانی ئەمریکای تێدا جێگیر کراون.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.