بەرپرسێكی عێراقی ئاشكرای دەكات، پێشبینی دەكرێت ملیۆنان هاووڵاتی عێراقی بچنە ئێران بۆ بەشداریكردن لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردن و پرسەی عەلی خامەنەیی كە بڕیارە مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.
سەعدوون ساعیدی كونسوڵی عێراق لە پارێزگای كرماشان رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت ملیۆنان هاووڵاتیی عێراقی بێنە ناو خاكی ئێرانەوە بە مەبەستی بەشداریكردنی لە مەڕاسیمی بەخاكسپاردن و پرسەی عەلی خامەنەیی.
راشیگەیاند: پلان بۆ هاتنی ئەو هاووڵاتییانەی عێراقی كراوە و هەر لە سنوورەكانەوە ئاسانكاری بۆ هاتنەژوورەوە بۆ ناو خاكی ئێران كراوە.
بڕیارە مانگی داهاتوو مەڕاسیمی بەخاكسپاردنی عەلی خامەنەیی رابەری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەبچێت، مەڕاسیمەكە لە رۆژی چواری مانگ لە تاران دەست پێ دەكات، رۆژی 9ی مانگ دەگاتە شاری مەشهەد.
پێشتر عەلی رەزا زاكانی سەرۆكی شارەوانی تاران رایگەیاندبوو كە لە بەشێك لە شارەكانی عێراقیش مەڕاسیم و پرسە بۆ عەلی خامەنەیی ئەنجام دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.