Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 13:37

دۆناڵد تره‌مپ: یاداشتی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئێران گه‌یشتووه‌ته‌ ده‌ستی ئیسرائیل

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کۆبوونەوەی لوتکەی گروپی حەوت لە ئێڤیان لە فەرەنسا ڕایگەیاند، واشنتۆن پێشتر کۆپییەکی له‌ یاداشتنامه‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئیسرائیل ناردووە كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ میانی قسه‌كانیدا له‌ لوتكه‌ی گرووپی حه‌وت رایگه‌یاند، با ئیسرائیل خۆی نه‌دزێته‌وه‌ و كۆپییه‌كی یاداشتنامه‌كه‌ی ڕێككه‌وتنی ئێمه‌ له‌گه‌ل ئێرانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌.

ترەمپ دووپاتیکردەوە کە پەیوەندییەکەی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل باشە، بەڵام ڕەخنەکانی لە هەڵمەتی سەربازی ئیسرائیل لە دژی حزبوڵڵا نوێکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوان (ئیسرائیل) دەتوانن کاری زۆر باشتر بکەن جیاواز له‌ كرده‌ی سه‌ربازیی.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.